٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی میدالیای بارزانیی نەمری بە مامۆستا عەزیز محەمەد بەخشی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(سەرۆك بارزانی) بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆڵە نیشتیمانی و شۆڕشگێڕانەی مامۆستا (عەزیز محەمەد) لە ژیانی سیاسیی خۆیدا گێڕاویەتی میدالیای (بارزانیی نەمری) بە مامۆستا (عەزیز محەمەد) بەخشی.

ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین (سەرۆك بارزانی) پێشوازی لە سیاسەتمەدار و خەباتگێڕی ناوداری گەلەكەمان و سكرتێری پێشووی حزبی شیوعیی عێراق مامۆستا (عەزیز محەمەد) كرد.
لەم دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی ماندووبوون و خەباتی مامۆستا (عەزیز محەمەدی) كرد و وێڕای ئاماژەپێدان بە نزیكی و دۆستایەتیی نێوان (بارزانیی نەمر) و مامۆستا (عەزیز محەمەد )ڕۆڵی نیشتیمانپەروەرانە و خەباتگێڕانەی مامۆستا (عەزیز محەمەدی) لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند و ستاییشی هەڵوێستی دڵسۆزانەی كرد بەرانبەر مافەكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی نزیكی و تەبایی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان.
هەر لەم دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆڵە نیشتیمانی و شۆڕشگێڕانەی مامۆستا (عەزیز محەمەد) لە ژیانی سیاسیی خۆیدا گێڕاویەتی میدالیای (بارزانیی نەمری) بە مامۆستا (عەزیز محەمەد) بەخشی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار