سەرۆک بارزانی و ئوسامە نوجەیفی کۆ بوونەوە

هەولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) پێشوازی لە (ئوسامە نوجەیفی) کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و ئاوارەكان كرایەوە و بە پێویستیش زانرا ڕێگە لە هەموو هەوڵێك بگیرێت كە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە جۆراوجۆرەكانی عێراق.
ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 6ـی 2015 (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئوسامە نوجەیفی) جێگری سەرۆككۆماری عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها باس لە بارودۆخی پارێزگای ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین كرا و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی داعش خرایە بەر باس.
لەم كۆبوونەوەیەدا جەخت لە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و ئاوارەكان كرایەوە و بە پێویستیش زانرا ڕێگە لە هەموو هەوڵێك بگیرێت كە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە جۆراوجۆرەكانی عێراق.




