سه‌رۆک بارزانی: گه‌یشتنی كورد به په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستکه‌وتێکی گرینگه

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند "زۆر خۆشحاڵ بووم که کورد بۆ یه‌که‌مجار توانی له که‌شوهه‌وایه‌کی دیموکراتیدا له چوارچێوه‌ی پارتێکی سیاسی‌دا بگاته پەرله‌مانی تورکیا. ئه‌وه بۆ پێشخستنی ئاشتی و دیموکراسی ده‌ستکه‌وتێکی گرینگه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یشه‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیی دیموکراتی گه‌لان ده‌که‌م".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی پەرله‌مانی تورکیا پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گه‌لانی تورکیا و هه‌موو حزبه به‌شداربووه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌م. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دیموکراسی له‌تورکیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی به‌رزی پێگه‌یشتوویی.
زۆریش خۆشحاڵ بووم که کورد بۆ یه‌که‌مجار توانی له که‌شوهه‌وایه‌کی دیموکراتیدا له چوارچێوه‌ی پارتێکی سیاسی بگاته‌پارله‌مانی تورکیا. ئه‌وه بۆ پێشخستنی ئاشتی و دیموکراسی ده‌ستکه‌وتێکی گرنگه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یشه‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌که‌م.
وه‌ک چۆن له ڕابردوو پاڵپشتی پێشڤه‌چوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی و دیموکراسی بووین له تورکیا له‌مه‌ودوایش له‌م پشتیوانیه دا به‌رده‌وام ده‌بین. هیوادارم ئه‌م ده‌ستکه‌وته ببێته مایه‌ی فراوانتربوون و قوڵتربوونی ئاشتی و برایه‌تی له تورکیا و ئاسه‌واره‌کانی سته‌مکاری و ئینکار وجیاکاری نه‌مێنێت .
مەسعوود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
8ی 6ی 2015




