سەرۆك بارزانی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری ڕامان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکدا بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری ڕامان رایگەیاند "بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری ڕامان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم. گۆڤاری ڕامان پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و نیشتیمانی و كولتوورییە كە ڕۆڵی هەبووە لە پێشخستنی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین هەتا ئێستا و جێگەی دەستی دیارە".
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی گۆڤاری ڕامان
بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری ڕامان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم. گۆڤاری ڕامان پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و نیشتیمانی و كولتوورییە كە ڕۆڵی هەبووە لە پێشخستنی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین هەتا ئێستا و جێگەی دەستی دیارە.
گۆڤاری ڕامان لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا سەركەوتووانە و بە بێ پچڕان لە كارەكانی بەردەوام بووە و ڕۆڵێكی باشی لە بڵاوكردنەوەی هزر و ئەدەبدا هەبووە و بۆتە شوێنێك بۆ كۆكردنەوەی ڕووناكبیر و ڕۆشنبیر و نووسەرانی هەموو بەشەكانی كوردستان و كارەكانی جێگەی پێزانینە. دەستخۆشی لەو ئەركە پیرۆزەتان دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
4ـی 5ـی 2015




