بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌میری كوێت

هەولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئەمیری کوێت کرد و لە بروسکەکەدا هاتووە" به داخ و پهژارهكهیهكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی جاسم ئهلخورافیمان پێگه‌یشت . خوالێخۆشبوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی پێشوو و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانی و ئابووری گه‌وره بوو له كوێت و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
دەقی بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌میری كوێت
به‌ڕێز شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسه‌باح
ئه‌میری ده‌وله‌تی كوێتی برا
به داخ و پهژارهكهیهكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی جاسم ئهلخورافیمان پێگه‌یشت . خوالێخۆشبوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی پێشوو و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانی و ئابووری گه‌وره بوو له كوێت و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
خۆمان به هاوبه‌شی خه‌م ده‌زانین له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و گه‌له‌كه‌تان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ، و له خوای گه‌وره داواكارین جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت و سه‌بر و ئارامی بداته ئێو ه و گه‌لی كوێتی برا .
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/5/2015




