٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی كۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی)، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموكراتی كوردستان كۆ بووەوە و سەردانە سەركەوتووەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمەریكا و هەنگاریا و چیك بەرز نرخێندرا و، داوایش لە حكوومەتی هەرێم كرا بە زووترین كات كێشەكانی لەگەڵ حكوومەتی بەغدا چارە بكات.

بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی)، كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە ئاكامی سەردانە سەركەوتووەكەی (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری بۆ ئەمەریكا و دیداریان لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، هەروەها دیدار و كۆبوونەوەكانی (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ بەرپرسانی هەنگاریا و چیك، بەڕێوە چوو.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، سەركەوتوو و  بەرز نرخاند  كە پێگەی هەرێم لە ئەمەریكا و ئەورووپا بەهێزتر بوو بەم سەردانە و، هاوڕا بوون كە دەبێ هەرچی زووترە چارەسەری كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بوودجە و مووچە و موستەحەقاتی پێشمەرگە بكرێت و تەواوی هێزە سیاسییەكانی عێراق بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی دەستوور و تەواوی ئەو بڕیارە هاوبەشانەی كە دەركراون و، داوا لە حكوومەتی هەرێمیش كرا بە زووترین كات ئەو كێشانە لەگەڵ بەغدادا چارە بكات.
كۆبوونەوەكە رۆڵی ئازایانەی پێشمەرگە قارەمانەكانیان لە سەنگەری بەرگریدكردن لە كوردستان لە دژی تیرۆریستانی داعش، بەرز نرخاند.
دواتر كۆبوونەوەكە جەختی كردە سەر بایەخدانی زیاتر بە بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
 

هەواڵی پەیوەندیدار