٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ڕووسیا ستایشی پێشمه‌رگه‌ ده‌كا و، ده‌یه‌وێ بره‌و به‌ پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بدات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  لە دیدارێكدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا سڵاوی (سەرۆك پوتین)ی بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند و هەروەها ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگە و گەلی كوردستانی كرد لە شكستدانی تیرۆریستان و بەدیهێنانی سەقامگیری و، ئەوەیشی خستەڕوو كە سەردانەكەیان سەردانێكی سیاسی و ئابووری و كولتوورییە و مەبەست لێی، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لە بوار جیاجیاكان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ـی 5ـی 2015 لە شاری هەولێر (مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە (میخائیل بوگدانۆڤ) نوێنەری تایبەتی (ڤلادیمیر پوتین) سەرۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە (ئەلەكساندەر دیۆكۆڤ) بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووس و جێگری وەزیری وزەی ڕووسیا و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و كۆنسووڵی ڕوسیا لە شاری هەولێر و ژمارەیەك بەرپرسانی سیاسی و ئابووری و هەروەها ژمارەیەك ئاكادیمی بواری مێژوو و كولتووری ڕووسیا، پێکهاتبوو.


لە دیدارێكدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا سڵاوی (سەرۆك پوتین)ی بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند و هەروەها ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگە و گەلی كوردستانی كرد لە شكستدانی تیرۆریستان و بەدیهێنانی سەقامگیری و، ئەوەیشی خستەڕوو كە سەردانەكەیان سەردانێكی سیاسی و ئابووری و كولتوورییە و مەبەست لێی، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لە بوار جیاجیاكان.

نوێنەری تایبەتی (سەرۆك پوتین) هێمایشی بە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا و هەروەها هەوڵ و كۆششی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسیاییەكان دا كە ئەرشیڤێكی بێوێنەیان لەبارەی كوردستان كۆ كردووەتەوە و کتێبێکیان بە ناوی "سەرزەمینی ئەفسانەكان" ئامادە كردووە و پێشكەشی (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستان دەكەن. هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی ڕووسیا و بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد کرد و ڕوونی کردەوە کە دوای هاتنی (بارزانیی نەمر) و یاوەرانی ئەو پەیوەندییە قووڵتر بۆوە و تێکەڵی زیاتری خەڵکی کوردستان و ڕووسیای لێ کەوتەوە و بووە بناخەیەکی بەهێزی بۆ پەیوەندیی نێوان هەردوولا. شاندی میوان ویست و ئامادەیی وڵاتەكەیان نیشان دا كە لە بواری ئابووری و نەوت و كولتوور و پەروەردە هاوكار و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان دەبێت.
لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی ئاكادیمی  زانایانی ڕووسی كرد كە مێژووی گەلی كردستانیان ئەرشیڤ كردووە و پاراستویانە و هەروەها پێشوازیشی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرد لە بوارە جیا جیاكاندا. (سەرۆك بارزانی) ئاماژەیشی بە مێژووی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و ڕووسیا دا و جەختی لە بەردەوامیی دۆستایەتی و نزیكی ئەو دوو گەلە كردەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر جیهان و ناوچەكە و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا خرایە بەر باس و گفتوگۆ. تاوتوێكردنی پەیوەندییە ئابووری و نەوتییەكان و هەروەها ئاستی پەیوەندییە كولتووری و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.
جێگەی ئاماژەپێكردنە دوای ئەم كۆبوونەوە (سەرۆك بارزانی) ئەو پێشانگە فۆتۆگرافییەی بەسەر كردەوە كە لە لایەن كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی لەبارەی مێژووی گەلی كوردستان نمایش درا و پاشانیش لە هۆڵی شەهید (مامۆستا سەعد) بەشداری ئەو مەراسیمە بوو كە لە لایەن كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی و بە بۆنەی پێشكەشكردنی كتێبی دیكۆمێنتیی سەرزەمینی ئەفسانەكان ساز كرا بوو كە بەرهەمی كاری مێژوونووس و كوردناسە ڕووسیاییەكانە.

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار