سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هاتنه‌وه‌ی ئیسرا و میعراج له‌موسڵمانان پیرۆز ده‌کات

هەولێر-KDP.info- له یادی هاتنه‌وه‌ی پڕ شکۆی ئیسرا و میعراجی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌ممه‌د ئه‌لمسته‌فا (د.خ)، (مسعود بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هیواداره ئاشتی و پێکەوەژیان کە پەیامی ڕاستەقینەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە جێی توندوتیژی و ناخۆشییەکان بگرێتەوە.
ئه‌مڕۆ (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا هاتنه‌وه‌ی ئیسرا و میعراجی له موسوڵمانان پیرۆز كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
(سُبْحَانَ الَّذِی أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَیْلاً مِّنَ المَسْجِدِ الحَرَامِ إِلَى المَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِی بَارَکْنَا حَوْلَهُ لِنُرِیَهُ مِنْ آیَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ البَصِیرُ)
صدق الله العظیم
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی پڕ شکۆی ئیسرا و میعراجی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د ئه‌لمسته‌فا (د.خ)، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی جیهان و عێراق به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارم ئاشتی و پێکەوەژیان کە پەیامی ڕاستەقینەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە جێی توندوتیژی و ناخۆشییەکان بگرێتەوە و هه‌موو ساڵێ ئه‌م یاده به خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه و کوردستانیش هه‌میشه ئاوه‌دان و پێشکه‌وتوو بێت.
مسعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
27ی ره‌جه‌بی 1436ی کۆچی
16ی ئایاری 2015ی زایینی




