سەرۆك بارزانی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان

هەولێر-KDP.info-ئێوارەی ئەمڕۆ (سەرۆک بارزانی) کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ وڵاتی ئەمەریکا، هەنگاریا و چیک، هێنا و گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 5ـی 2015 (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری دوای سەردانێكی سەركەوتوو بۆ وڵاتانی ئەمەریكا و هەنگاریا و چیك و، كۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتانە كۆتایی بە سەردانەكە هێنا و لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.




