سەرۆك بارزانی گەییشتە وڵاتی چیك

پڕاگ-KDP.info- لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 5ـی 2015، (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری گەییشتنە شاری (پڕاگ)ـی پایتەختی كۆماری چیك و، لە فڕگەی شاری پڕاگ لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی چیك و باڵیۆزی چیك لە عێراق پێشوازی كران.
بڕیار وایە (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆك و سەرۆكوەزیران و گەورەبەرپرسانی وڵاتی چیك كۆ ببنەوە.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا (مەسروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و (مستەفا سەید قادر) وەزیری پێشمەرگە و (د. فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (دەرباز كۆسرەت ڕەسول) وەزیری ئاوەدانكردنەوە و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم یاوەری (سەرۆك بارزانی)ـن.




