٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: پێشمەرگە و هاوپەیمانان بڕبڕەی پشتی داعشیان شکاندووە

سەرچاوە: KDP.info

هەنگاریا-KDP.info – هەواڵگەی دەیلی‌مەیل (mail daily) نووسیویەتی  کە (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاندووە  هێزەکانی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان بڕبڕەی پشتی داعشیان شکاندووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دەیلی‌مەیل (سەرۆک بارزانی) دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەنگاریادا کۆ بوویەوە، ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاریی هاوپەیمانان بڕبڕەی پشتی داعشیان شکاندووە.
هەنگاریا، ١٥٠ 'سەربازڕاهێن'ـی ناردووەتە هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی دەیلی‌مەیل، پێشمەرگە زوو بەرپەرچی تیرۆریستانی دایەوە؛ پەکی داعشی خست، نەیهێشت شارەکانی دیکەی عێراقیش داگیر بکات.
و: خەسرەو حەمەڕەشید

هەواڵی پەیوەندیدار