سەرۆک بارزانی گەیشتە هەنگاریا

هەنگاریا-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی وڵاتی هەنگاریا گەییشتە شاری (بوداپێست)ـی پایتەختی هەنگاریا و لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی كرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 10ـی 5ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی وڵاتی هەنگاریا گەییشتە شاری (بوداپێست)ـی پایتەختی هەنگاریا و لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی كرا. دوای گەییشتنی بۆ شاری بوداپێست، لە لایەن پیتێر سپارتۆ وەزیری بەرگریی هەنگاریا ئێوارەخوانێك بۆ (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری ڕێكخرا.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا (مەسروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و (مستەفا سەید قادر) وەزیری پێشمەرگە و (د. فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ) وەزیری ئاوەدانكردنەوە و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك بارزانین.




