سه‌رۆك بارزانی: كۆسپی زۆر بچووك له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆییدا ماون

ڤێرجینیا-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌و كۆسپانه‌ی جاران هه‌بوون له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی نه‌ماون و، ئه‌وه‌ی ماویشه كۆسپی زۆر بچووكن؛ ده‌یشڵێت، مافی سرووشتیی خۆیشمانه ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی بۆ ره‌وه‌ندی كوردی له ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كرد و، ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی كرد.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد و له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش‌یش؛ رایگه‌یاند كه تیرۆریستانی داعش له شكستی سوپای عێراق چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وتووه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له ناوبردنی داعش‌یش هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه ئه‌و زیانانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به داعش گه‌یشتووه یازده هه‌زار كوژراوی داعش بووه.
سه‌رۆك بارزانی رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له تێكشاندنی تیرۆریستانی داعش به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند كه زۆر قاره‌مان له نه‌وه‌ی نوێی هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش له ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه ئازادكردنی شاری موسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق گه‌یشتینه رێككه‌وتنی سیاسی؛ ئه‌وه من له‌و باوه‌ڕه‌دام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌شداری له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ریفۆراندۆمیش؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی؛ مافی گه‌لی كوردستان كه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بده‌ن و ئێمه سوورین له‌سه‌ر ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هیچ شتێكیش ناتوانێت ببێته به‌ربه‌ست بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌و كۆسپانه‌ی جاران هه‌بوون له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی نه‌ماون و، ئه‌وه‌ی ماویشه كۆسپی زۆر بچووكن، مافی سرووشتیی خۆیشمانه ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت. (سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه، ئه‌وه حه‌زی ئێمه‌یه چه‌ك راسته‌وخۆ بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌مان به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندووه. و دڵنیایشم له‌و به‌ڵێنانه‌ی به ئێمه دراوه چه‌ك ده‌گاته ده‌ستی پێشمه‌رگه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند كه ئێمه له هه‌وڵی دامه‌زراندنی سوپایه‌كی جیهانیداین و هه‌نگاوی پێویست هاوێژراون.
سەبارەت بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانیش (سەرۆك بارزانی) جەختی کردەوە "چارەسەری ئەو شوێنانەی کە بە ناوچەی جێناکۆک ناودەبرێن تەنیا بە ریفراندۆم دەکرێ، کە دەبوو لە ساڵی 2007 بکرێ، بەڵام حکوومەتی عێراق نەیکرد".
گوتیشی " ئێمە کە پێشتر بەوە رازی بووین ریفراندۆم بکرێ، مانای ئەوە نییە گومانمان لە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە هەبێ، بەڵکو گوتمان با مەسەلەکە بە دەستوور یەکلایی ببێتەوە، دوای ڕیفراندۆمیش دەبێ ڕێز لە بۆچوونی خەڵکی ئەو ناوچانە بگیرێ ، چونکە دڵنیاین بەشێکن لە کوردستان".




