سه‌رۆك بارزانی: له‌شكرێكی ستاندارد به هه‌موو پێوه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كه‌ین

واشنتن-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه؛ (سه‌رۆك بارزانی) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌م جاره‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتری جیا ده‌كاته‌وه، هه‌ستكردنیه‌تی به‌و تێڕوانینه‌ی سه‌رۆك و گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێوه‌ست به دۆزی كورد.
له دیداریكێكدا كه ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیدا سازی داوه، (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێ، به لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرینگه كه، داعش له‌نێو ببرێ، به‌ڵام له‌و گرینگتر ڕێگریكرنه له‌وه‌ی جارێكی دی و له‌ژێر هه‌ر ناوێكی دیكه‌وه گرووپێكی دیكه‌ی وه‌ك داعش هه‌ڵتۆقێته‌وه؛ هه‌ربۆیه كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه‌یه داعش نه‌هێڵرێ و ئاساییش و سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین.
(سه‌رۆك بارزانی) گوتیشی، با خه‌ڵكی دڵنیا بن كه، له‌شكرێكی ستاندارد به هه‌موو پێوه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی باشووری كوردستان دروست ده‌كه‌ین.
ده‌قی دیداره‌كه كه پرسیارگه‌لێك له‌خۆ ده‌گرێ، له‌م ڤیدیۆیه‌دا ببینه:
ئا\ زریان زیاد




