٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی بەشداری ئێوارەخوانێك لە شاری واشنتن دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) بانگهێشتی ئێوارەخوانێک کرا لە ماڵی باڵیۆزی عێراق لە واشنتن و لەبارەی ئەجێندای سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق، گوتەیەكی پێشكەش كرد.

لە چوارچێوەی سەردانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی 5ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی ئێوارەخوانێك كرا لە ماڵی (لوقمان فەیلی) باڵیۆزی عێراق لە واشنتن. لەم ئێوارەخوانەدا شاندی هەرێمی كوردستان یاوەری (سەرۆك بارزانی) بوون و (سەرۆك بارزانی) لەبارەی ئەجێندای سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق گوتەیەكی پێشكەش كرد.

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار