سەرۆك بارزانی دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەك میدیاكار و ڕۆژنامەوانی ئەمەریكایی ساز كرد

ئەمەریکا-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) بۆ ژمارەیەک لە میدیاکارانی ئەمەریکا: ئەجێندای سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و دیداری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمەریكایی شی كردەوە؛ هەروەها باسی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی كوردستان و عێراق و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد.
ڕۆژی هەینی 8ـی 5ـی 2015 لە بارەگای نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشینگتۆن، بەڕێز (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری دیدارێكی ڕۆژنامەوانییان لەگەڵ ژمارەیەك میدیاكار و دەزگەی ڕاگەیاندنی ئەمەریكایی ساز كرد.
لەم دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) لە وتەیەكدا ئەجێندای سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و دیداری لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەمەریكایی شی كردەوە و هەروەها باسی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی كوردستان و عێراق و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد.
دوای وتەكەی (سەرۆك بارزانی) دەرگە بۆ پرسیاری ڕۆژنامەنووسان كرایەوە و سەرۆك بارزانیش وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.




