وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا: ئه‌مەریکا بۆ دابینکردنی چه‌ک و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه، درێخی ناكات

واشنتن-KDP.info- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا به (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، که حکوومه‌تی ئه‌مەریکا پابه‌نده به هاوکاریکردنی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان و بۆ دابینکردنی پێداویستیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له بواری چه‌ک و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی درێخی ناكات. هه‌روه‌ها پێزانینی حکوومه‌تی ئه‌مەریکای بۆ بوێری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه دووپات کرده‌وه.
ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی 5ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریکا (پێنتاگون)ـیان کرد و لەگه‌ڵ (ئاشتۆن کارته‌ر) وه‌زیری به‌رگری و (مارتن دێمپسی) سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا و (ئه‌لیزا سلوتکین) جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئەمەریكا کۆ بوونه‌وە.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم دوای پێشکه‌شکردنی پۆخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی بارودۆخی مەیدانیی به‌ره‌کانی شه‌ری دژی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمه‌رگه، سوپاسی حکوومه‌ت و گه‌لی ئه‌مەریکای کرد بۆ ئه‌و یارمه‌تی و هاوكارییە سه‌ربازییانەی بۆ هێزی پێشمەرگەیان دابین كردووە.
لەم دیدارەدا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا ڕایگه‌یاند، که حکوومه‌تی ئه‌مەریکا پابه‌نده به هاوکاریکردنی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان و بۆ دابینکردنی پێداویستیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له بواری چه‌ک و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی درێخی ناكات. هه‌روه‌ها پێزانینی حکوومه‌تی ئه‌مەریکای بۆ بوێری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه دووپات کرده‌وه.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئەو ئاستە باشەی كە لە هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانی له نێوان هێزه‌کانی کوردستان له لایه‌ک و هێزه ئه‌مه‌ریکایی و هاوپه‌یمانان له لایه‌کی تر لە ئارادایە.
ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ئازادکردنی شاری مووسل و هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی عێراقی و هاوپەیمانان ته‌وه‌رێکی تری ئه‌م کۆبوونه‌وه بوو.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و وەزیری سامانە سرووشتییەكان و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم و نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەمەریكا یاوەری (سەرۆك بارزانی) بوون.




