بەرپرسانی ئەمەریکا بۆ سەرۆک بارزانی: شەرەفمەندین کە هاوپەیمانی ئێوەین

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) و شاندی یاوەری زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لە شاری واشنتن ئەنجام دا. لە دیدارەکاندا پشتگیری و پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپات کرایەوە.
سەرلەبه‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ـی 5ـی 2015 (جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پێشوازی له (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا باسی لە هەماهەنگی و ورده‌کاریی زیاتری هاوپه‌یمانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مەریکا بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی رێکخواری تیروریستی داعش كرا. هه‌روه‌ها هه‌ردولا دووباره پابەندبوونی خۆیان بۆ له‌ناوبردنی داعش دووپات کردوه‌وه.
هەر هەمان ڕۆژ (سه‌رۆک بارزانی) و شانده یاوه‌ره‌که‌ی له باڵاخانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مـەریکا له گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له (تۆنی بلینکن)، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، و جەنەڕاڵ (جان ئه‌لن)، نێرده‌ی تایبه‌تی (سه‌رۆک ئۆباما) بۆ شه‌ڕی دژی داعش، کۆبوونه‌وه. له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌دا باسی ڕه‌وشی سه‌ربازی و مرۆیی و سیاسی و ئابووری له کوردستان و عێراق کرا و هه‌روه‌ها باسی پلان و ئاماده‌کارییه‌کانی ئازادکردنی شاری مووسڵ له ده‌ستی تیروریستانی داعش كرا.
لەم كۆبوونەوەیەدا (تۆنی بلینکن)، که له جیاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه (که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته) پێشوازی له سه‌رۆکی هه‌رێم و شاندەكەی کرد ئاماژه‌ی به قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه دا و گوتی "ده‌مه‌وێت به‌وه ده‌ست پێبکه‌م که چه‌نده رێز و پێزانینمان هه‌یە بۆ بوێری پێشمه‌رگه و ئێمه شه‌ره‌فمه‌ندین که هاوپه‌یمانی ئێوه‌ین."
جەنڕاڵ (جان ئه‌لن)ـیش به هه‌مان شێوه به سه‌رسامی باسی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی کرد له شه‌ڕی دژی داعش. له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌دا (سه‌رۆک بارزانی) سوپاسی پشتگیری ئه‌مـەریکای کرد بۆ کوردستان و پابه‌ندبوونی كوردستانی به هاوپه‌ێمانیێتی له گه‌ڵ ئه‌مەریکا دووپات کرده‌وه. له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئه‌مەریکا و هاوپه‌یمانان تاوتوێ كرا و باسی ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ڕزگارکردنی شاری مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادکردنی ئەم شارە كرا.
هه‌ر له رۆژی چوارشه‌ممه، (سه‌رۆک بارزانی) و شاندی یاوه‌ری له کۆنگرێس به جیا له گه‌ڵ (میچ مه‌كکونل) سه‌رۆکی كوتلەی کۆمارییه‌کان و (هاری رید) سه‌رۆکی كوتلەی دیموکراته‌کان له ئەنجوومەنی پیران و سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وەی ئەنجوومەنی پیران، و سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی کاروباری سه‌ربازیی ئەنجوومەنی پیران کۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هاوکاری سه‌ربازی ئه‌مەریکا بۆ کوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و هەروەها په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له کۆبوونه‌وه‌یاندا له گه‌ڵ سێناتور (جۆن مه‌ککەین) سه‌رۆکی لێژنه‌ی کاروباری سه‌ربازی له ئەنجوومەنی پیران و ئه‌ندامانی لێژنه‌که، ئه‌ندامێکی لێژنه‌که پرسیاری ئه‌وه‌ی کرد ئایا کوردستان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پێویست پێی ده‌گات و له وەڵامدا، (سه‌رۆک بارزانی) سوپاسی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی دیکەی کرد بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازی کوردستان و رایگەیاند که، ئه‌و یارمه‌تیه سه‌ربازیانه بۆ کوردستان زۆر گرینگ بوون، بەڵام لە ئاست پێویست و یەكلاییكەرەوە نین و کوردستان پێویستی به یارمه‌تی سه‌ربازی زیاتر هه‌یه. (سه‌رۆک بارزانی) ئاماژه به چه‌کی میلانی کورد که چه‌نده کاریگه‌ر بووه له شه‌ڕه‌کانی دژی داعش و رایگەیاند کە، ئه‌گه‌ر چه‌کی زیاتری له‌م جوره و چه‌کی دیکەی قورس بۆ پێشمه‌رگه دابین بکرێت، شه‌ڕه‌که زووتر یه‌کلایی ده‌کرێتەوە.
هه‌ر له هه‌مان رۆژ، (سه‌رۆک بارزانی) له گه‌ڵ ژماره‌یەك له نوێنه‌رانی کلدان ئاشوور سریانی نیشته‌جێی ئه‌مەریکا کۆ بووه‌وه. ئه‌وان پێزانینی خۆیان بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند بۆ پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە هەڕەشەكان و دابینکردنی په‌ناگە بۆ مه‌سحییه‌کان که له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش په‌نایان بۆ کوردستان هێناوه.




