سەرۆك بارزانی گەییشتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

ئەمەریکا-KDP.info-سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری واشینتنی پایته‌ختی ئه‌مەریکا و له فڕۆکه‌خانه له لایه‌ن (برێت مه‌کگرک)، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا و، (ئه‌نتونی گادفری)، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و، (تۆم هێریک)، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ئاساییشی ناوخویی ئه‌مریکا و، (لوقمان فه‌یلی) باڵیۆزی عێراق له ئه‌مەریکا و (به‌یان سامی عەبدوڵڕەحمان) پێشوازیان لێ کرا.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 3/5/2015، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری واشینگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مەریکا و له فڕۆکه‌خانه له لایه‌ن (برێت مه‌کگرک)، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، و (ئه‌نتونی گادفری)، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، و (تۆم هێریک)، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ئاسایشی ناوخویی ئه‌مریکا، و (لوقمان فه‌یلی) باڵیۆزی عێراق له ئه‌مەریکا و (به‌یان سامی عەبدوڵڕەحمان) پێشوازیان لێ کرا.
شاندی یاوه‌ری پێکهاتبوون له (مەسروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و (مسته‌فا سه‌ید قادر) وەزیری پێشمەرگە و (فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (ئاشتی هه‌ورامی) وەزیری سامانە سرووشتییەكان و (ده‌رباز کۆسره‌ت ڕەسوول) وەزیری ئاوەدانكردنەوە و (فه‌لاح مسته‌فا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.




