٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەلار..کەسوکاری شەهیدان بۆ پاڵپشتی حاکم هاوژین خۆپیشاندانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

کەلار-KDP.info- ئەمڕۆ كەسوكاری ئەنفالكراواندیسان  لە بەردەم دادگای 'تاوانسەلمێن'ـی كەركووك – گەرمیاندا، کردیانە خۆپیشاندان و پێیان لەسەر داواكارییەكانیان داگرتەوە و، ڕایشیان‌گەیاند واز لە خۆپیشاندان ناهێنن و، گەورەتریشی دەکەن.
خۆپیشاندانەکەیشیان لەبەر ئەوەیە تۆمەتبارانی كەیسی ئەنفال دەستگیر نەکراون و، حاكم (هاوژین حامد) سزا داروە؛ كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكوانان و ڕۆشنبیرانی ناوچەكە چەند داواكارییەكی دیکەیشیان هەیە.
لە خۆپیشاندانەكەدا سەرپەرشتیارانی بەرەی پێشمەرگە و كەسوكاری ئەنفالكراوان كیماباران و چەند ڕێكخراو و لایەن و كەسوكاری قوربانیان و تاقانەكان وتەیان پێشكەش كرد و، پەیامی هەموویشان ئەوەیە کە سوورن لەسەر سزادانی تاوانبارانی كەیسی ئەنفال و، هەڵوەشاندنەوەی سزاكەی حاكم هاوژین و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای تاوانسەلمێنی كەركووك و گەرمیان و چەند داواكارییەكی دیكە.
لەسەر سزادانی 'حاكم هاوژین'ـیش گلەیی و نیگەرانییەکی زۆر ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری كرا، لە سەر دۆسیەی ئەنفال و هەروەها بێدەنگبوون و بەشداری نەكردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی كورد لە بەغدا.
لە خۆپیشاندانەكەدا، ژمارەیەك ڕێكخراو و لایەن و ناوچەكە پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران ڕاگەیاند؛ سەرپەرشیتاری ئیدارەی گەرمیانیش جگە لەوی خۆیشی بەشداریی کردبوو، پشتیوانی خۆی و ئیدارەكەی بۆ داواكاری كەسوكاری ئەنفالكراوان دووپات كردووە.
كاروان جاف

 

هەواڵی پەیوەندیدار