٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنیزادە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز مامۆستا (مەلا ڕەشید قەرەنیزادە)
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (فارووق)ـی كوڕی بەڕێزتانم پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تـێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵكی نیشتیمانپەروەری مەهاباد دەكەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
هیوادارم دواناخۆشیتان بێت و خوای گەورە كاكە (فارووق) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە هەموولایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٣ـی٥ـی٢٠١٥
 

هەواڵی پەیوەندیدار