سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کۆبوونەوە

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کۆ بووەوە و لە دیدارەکەیشدا شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و رەوشی ناوچەکە تاوتوو کرا.
ئەمڕۆ سەرۆکوه‌زیرانی كه‌نه‌دا (ستیفن هارپه‌ر) به سه‌رۆكایه‌تی شاندی باڵای گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له لایه‌ن (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیری هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
پاشان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هه‌رێم و كه‌نه‌دا ساز كرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی شه‌ڕی دژی داعش و هه‌روه‌ها ره‌وشی ناوچه‌كه و ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه. ئه‌ركه‌كانی سه‌ربازی كه‌نه‌دا له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2014 به به‌شداریكردنی فڕۆكه‌كانی جه‌نگی كه‌نه‌دا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌ستی پێ كرد. حكوومه‌تی كه‌ندایش 69 راهێنه‌ری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن




