سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکیدا وێڕای پیرۆزبایی 39 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، رایگەیاند "مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان پڕە لەو لاپەڕانەی کە ئێوەی لاوان و قوتابی و خوێندکارانی کوردستان خاوەنی شانازییەکەیانن، قوربانیدانی لاوانی وڵاتەکەمان لەپێناو بەرگریکردن لە خاک و گەلەکەمان، هۆیەکی سەرەکیی مانەوە و سەرکەوتنی خەباتی ئازادیخوازانەمانە".
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بهبۆنهی یادی 39 ساڵهی دامهزراندنی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان پڕە لەو لاپەڕانەی کە ئێوەی لاوان و قوتابی و خوێندکارانی کوردستان خاوەنی شانازییەکەیانن، قوربانیدانی لاوانی وڵاتەکەمان لەپێناو بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەمان، هۆیەکی سەرەکیی مانەوە و سەرکەوتنی خەباتی ئازادیخوازانەمانە.
وەکچۆن ڕۆڵی خوێندکاران و قوتابیان و لاوان لەو خەبات و تێکۆشانەدا ڕۆڵێکی کاریگەر بووە، ئێستاش کە گەل و وڵاتمان بەرەوڕووی شەڕێکی داسەپاوی دوژمنێکی دڕندە بۆتەوە و لە شەڕێکداین کە شەڕی مان و نەمانە، ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیارتر و گرینگترە و لە کاتێکدا شەرەفی پێشمەرگایەتی و پاراستنی گەل و وڵاتەکەتان وەدەست هێناوە، پێویستە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی بگرن و بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە. گەلێك خاوەنی نەوەیەكی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بێت ئاییندەیەكی گەش چاوەڕوانیەتی.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
26ـی4ـی2015




