سەرۆک بارزانی: دوژمن پێشبینیی ئەوەی نەدەكرد جیهان بە هانای گەلی كوردستانەوە بێت و پێشمەرگەیش ئەو قارەمانێتییە بنوێنێت

هەولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و پیاوماقووڵانی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان بۆ ڕێگرتن بوو لە هەنگاوەكانی كوردستان بەرەو پێشكەوتن و سەربەخۆیی و هەروەها لەبەر ئەوە بوو كە لەڕێی سەربازییەوە ناوچەكانی مادەی سەدوچل لە كوردستان داببڕێنن و واقیعێك فه‌رز بكه‌ن و نه‌هێڵین ئه م ناوچانهبگەڕێنهوه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یان ده‌ست پێكرد. بەڵام دوژمن پێشبینیی ئەوەی نەدەكرد جیهان بە هانای گەلی كوردستانەوە بێت و پێشمەرگەیش ئەو قارەمانێتییە بنوێنێت.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی 4ـی 2015 لە شاری دهۆك (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و پیاوماقووڵانی پارێزگای دهۆك كۆبوویەوە.
لهكۆبوونهوهدا، (سه‌رۆك بارزانی) وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا سوپاسی قاره‌مانێتی و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، كه له‌و شه‌ڕه زاڵمانەی به‌رۆکی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه، دوژمنیان شكست دا و وایان كرد و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كوردستان نه‌مێنن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌كی پارێزگای دهۆك و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كرد، بەهۆی شەڕ و هاتنی ئاواره‌كان، ئه‌ركێكی قورس كه‌وته سه‌رشانی دانیشتووانی شاره‌كه و، به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردوویی و هه‌ستی نیشتمانی و مرۆڤدۆستییانه‌وه،شانیان دایه‌به‌ر ئه‌و كاره گرانه و باوه‌شیان بۆ زۆرترین ڕێژه‌ی ئاواره‌كان كرده‌وه و هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان كرد.
له‌به‌شێكی دیکه‌ی وته‌كانیدا، (سه‌رۆك بارزانی) باسی هۆكاری هێرشی داعشی بۆ سەر خاكی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوەدا پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان بۆ ڕێگرتن بوو لە هەنگاوەكانی كوردستان بەرەو پێشكەوتن و سەربەخۆیی و هەروەها لەبەر ئەوە بوو كە لەڕێی سەربازییەوە ناوچەكانی مادەی سەدوچل لە كوردستان داببڕێنن و واقیعێك فه‌رز بكه‌ن و نه‌هێڵین ئه م ناوچانهبگەڕێنهوه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یان ده‌ست پێكرد. بەڵام دوژمن پێشبینیی ئەوەی نەدەكرد جیهان بە هانای گەلی كوردستانەوە بێت و پێشمەرگەیش ئەو قارەمانێتییە بنوێنێت.
(سه‌رۆك بارزانی)، سڵاوی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نارد و، هیوای چاکبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست و ڕایگه‌یاند؛ ئێمهقارهمانی زۆرمان له‌ده‌ستدا، هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش به‌خوێن و گیانبه‌خشینی ئه‌و شههیدانهتۆماركراوه، كهگیانی خۆیان به‌خشییه مانه‌وه و پارێزگاریكردن له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگەیاند دونیا به‌چاوی ڕێز و ستایشه‌وه ته‌ماشای ئازایه‌تی و خۆڕاگری و به‌رخودانی پێشمهرگهدهكات.
لە درێژەی قسەكانیدا سه‌رۆك بارزانی، باسی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی كرد و گوتی؛ ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كهبهردهوام هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خاك و میلله‌ته‌كه‌مان هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌میشه به‌هێز و ئاماده‌بین بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان و ڕووبەڕووبونەوه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
سەبارەت بە بوونی هێزی دەرەوەی یاسا و دامەزراوەكانی هەرێمیش (سەرۆك بارزانی) ئەوەی دووپاتكردەوە كە ڕێگه‌نادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هیچ هێزێك دروست بكرێ.
(سه‌رۆك بارزانی)، باسی ئایندهی ناوچه كوردستانییه ئازادكراوه‌كانی كرد و، گوتی؛ ته‌نها خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بۆیان هه‌یه بڕیار له‌چاره‌نووس و ئایندهی خۆیان بده‌ن، و په‌یوه‌ست بهڕاپرسیش، سه رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه‌ده‌بێ هەموو لایه‌ك ڕێزی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرن. نابێ كه‌سانی دیكه له‌جیاتی خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بده‌ن، ئه‌وه‌یشی وه‌بیر هێنایه‌وه، كه‌په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمی داوه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه به‌رده‌وامه و هیچ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌ك ڕێگر نابێت و ئه‌و پرسه دواناخات.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ئاماده‌بووان له‌باره‌ی كێشه‌و كه‌مووكوڕی و شه‌ڕی داعش، ڕاو سه‌رنج و پێشنیازی خۆیان خسته‌ڕوو و، سه‌رۆك بارزانیش بهگرنگییهوهگوێی لێگرتن و وه‌ڵامی دانه‌وه، هه‌روه‌ك له‌وه‌ڵامی مامۆستایه‌كی ئایینی، كه به‌دەنگی به‌رز گوتی:( ده‌بێ كوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و، خۆم به خوڵامی پێشمهرگهدهزانم) سه‌رۆك بارزانییش گوتی: (ئه‌و مەلایەی كه خۆی به خوڵامی پێشمه‌رگه بزانێ منیش خۆم به خوڵامی ئه‌و مەلایە ده‌زانم).




