سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ئیبراهیم برۆ دەکات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز کاک ئیبراهیم برۆ، سکرتێری پارتی یەکێتیی کورد لە سووریا،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو مزگینی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی کۆچکردوو ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم دایکی شیلان بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی 4ـی2015




