جهمال مۆرتكه: پێشمەرگە له گوێڕ داعشی تێك شكاند.. زیانی پێ گهیاندوون

گوێر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری گوێر رایگەیاند، كهمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش لە میحوەری گوێر لە دوو قۆڵ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی روبەڕوویان بوونەتەوە و تێكشكێندراون.
بەپرسی میحوەری گوێر (جەمال مورتکە) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: سهعاتێك لهمهوبهر تیرۆریستانی داعش لە دوو قۆڵەوە لە گوێڕ و پردی گوێڕ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمهرگه بە تووندی رووبەڕوویان بوونەتەوە هێرشهكهی تیرۆریستانیان تێك شكاند.
(مورتکە) ڕوونیشی کردەوە، لەبەر ئەوەی شەوه تاوەکو ئێستا ئاستی زیانەکان نەزانراوە چەندە، بەڵام بێگومان زیان بەر تیرۆریستان کەوتووە.
بڵند ئیبراھیم




