ئاڵای كوردستان لە زانكۆی حەیات بە ئەنقەست نەهێندراوەتە خوارەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئاڵای كوردستان لە زانكۆی حەیات نەهێندراوەتە خوارەوە و ئاڵای عێراقی لە شوێن دانرابێت، بەڵكو ئاڵای كوردستان هێندراوەتە خوارەوە بۆ ئەوەی بیگۆڕن، چونكە ئاڵاكە كۆن ببوو.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لیوا (عەبدوڵخالق تەڵعەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە زنكۆی حەیات ئاڵای هەرێمی كوردستان و عێراق هەڵكراون، بەڵام لەبەر ئەوەی ئاڵای كوردستان كۆن ببوو، هێندراوەتە خوارەوە بۆ ئەوەی بگۆڕدرێت و هیچ كەسێك بە ئەنقەست نەیهێناوەتە خوارەوە، بەڵكو تەنها بۆ گۆڕینی بووە، لە ئێستادا ئاڵاكەیش نوێ كراوەتەوە و هیچ كێشە و ڕووداوێكیش نەبووە.
لیوا (عەبدولخاڵق) گوتیشی، قوتابیان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، بەڵام لەئێستادا كۆتایی پێ هاتووە و دوامی ئاسایی خۆیان دەكەن و هیچ كێشەیەكیش لە ئارادا نییە.
بڵند ئیبراهیم




