٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ باشیک، پێشمەرگە 19 تیرۆریستی کوشت و 3 هەمەریشی تێک شکاندن

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی میحوەری باشیک دەڵێ، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە گورزێکی چاکیان لە داعشان داوە و 19 یان لێ کوشتوون و 3 هەمەریشیان تیک شکاندوون.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیکدا دەستیانکرد بە تۆپبارانکردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان و بۆردومانکردنەکە زیانی زۆری بە داعشان گەیاندووە.


(مەموزینی)، ئاماژەیشی کرد کە، لە ئاکامی ئەو بۆردومانەی هێزەکانی پێشمەرگەدا 19 تیرۆریستی داعش کوژراون و بریندارێکی زۆریشیان هەن؛ هەڵبەت بۆردومانەکە ئاکامێکی دیکەیشی پێک کە 3 هەمەری تیرۆریستانی بەجارێ تێک شکاند.


نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار