٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ یەکجارەکی سندوقی داهاتی نەوت پەسەند دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووە و ١١ ماددەی لە پڕۆژەیاسایی سندوقی داهاتی نەوت پەسەند کرد، بەڵام لەبەر نەمانی کات کۆبوونەوەکە بۆ سبەینێ دواخرا، پەرلەمانتارێکیش دەڵێ سبەینێ یەکجارەکی پڕۆژەیاساکە پەسەند دەکرێت.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد (ڤەمان سەلیم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کورستانی گوت، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووە و ١١ ماددەی لە پڕۆژەیاسایی سندوقی داهاتی نەوت پەسەند کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەکە تا دەهات گەرموگوڕتر دەبوو و کاتی زۆری پێویست بوو، هەڵبەت دەمی کۆبوونەوەکەش بەرەو تەواوبوون بوو، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ سبەینێ دواخرا.
(ڤەمان سەلیم) گوتیشی، پڕۆژەیاساکە هەشت ماددەی لێ ماوە پەسەند بکرێت، سبەینێ تەواوی پڕۆژەیاساکە پەسەند دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار