لەبەر شکستەکەی ئەمڕۆیە.. تیرۆریستان تا نەکوژرێن ڕیش دەتاشن و خۆ دەشارنەوە

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە ترسی کوشتن ڕیشیان دەتاشن و، لەو ماڵانەیشدا کە گومانیان لەسەر نییە، خۆیان حەشار دەدەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، زۆرێک لە چەکدارانی داعش ئەوانەی لە کەرکوو ک و تکریت بۆ ناو مووسڵ ڕایان کردووە، لە ترسی کوشتن ڕیشیان دەتاشن و لەو ماڵانەیشدا کە گومانیان لەسەر نییە، خۆیان حەشار دەدەن.
بە گوتەی سەرچاوەکەی مەڵپەڕەکەمان، ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەو شکستە گەورەیەی بەرامبەر پێشمەرگە لە کەرکووک و هەروەها
لە تکریتیش دووچاری بردیان، تیرۆریستانی داعش لەو دوو سنورەوە بۆ ناو مووسڵ ڕا دەکەن و خۆیان دەشارنەوە.
زیاتر گوتی، ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان لە کەرکووک و تکریتەوە بۆ ناو شاری مووسڵ ڕایان کردووە، بۆ ئەوەی نەیشناسرێنەوە، ڕیشیان دەتاشن و لەو ماڵانەیشدا کە گومانیان لەسەر نییە، خۆیان حەشار دەدەن. چونکە دەزانن کە دەستگیر بکرێن، ڕێکخاروە تیرۆریستەکەیان دەیانکوژێ؛ هەڵبەت داعشیش زاڵگەیەکی لە دۆمیز داناوە تا ڕێ لەو ڕاکردنە بگرێت.
هەژار مەموزینی




