٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٥٠ پێشمەرگە لەدەمی شەودا دەگەنە کۆبانی..سبەینێ پێشمەرگەکانی دی دێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی ئاشکرایکرد، ئەمشەو چوارەم ھێزی پێشمەرگە کە ئێستا لە هەولێر بەرەو کۆبانی بەرێکەوتوون و ژمارەیان ١٥٠ پێشمەرگەیە، لە دەمی شەودا دەگەنە نێو کۆبانی.

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی نەقیب (رزگار بەھرام)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لەئێستادا چوارەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەرێکەوتوون و بڕیارە ھەر ئەمشەو بگەنە وڵاتی تورکیا کە ژمارەیان ١٥٠پێشمەرگەیە.

نەقیب (رزگار بەھرام) گوتیشی، دوای گەیشتنیان بۆ تورکیا ھەر ئەم شەو دەگەنە کۆبانی و ئێمەیش شەوێک لەگەڵیان دەمینێینەوە و سبەینێ دەگەڕێینەوە هەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار