٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشارەتی: تا پۆستەکانی ھەڵەبجە و سلێمانی لەیەکدی جیانەکرێن ئەستەمە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان رێک کەوین

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە رایگەیاند، تا پۆستەکانی ھەڵەبجە و سلێمانی لەیەک جیانەکرێن، ئەستەمە لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی رێککەوین، چونکە بە یاسا ھەڵەبجە لە سلێمانی جیا کراوەتەوە.

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەھەڵەبجە (فازل بەشارەتی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ئێمە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان دراوەتە دەست قەدەر؛ چونکە ئەوان دەست و دڵیان ناگرێت رێککەون ئەوانەیشی دێن لەگەڵ ئێمە دانیشتن دەکەن بڕیار بەدەست نین.
(فازل بەشارەتی) گوتیشی، لەکۆبوونەوەی رابردوودا ئێمە باسمان لەوە کرد کە مادامەکینی ئەوان زۆر بە پۆستی قایمقام هەستیارن،  پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنمان پێبدەن، لەمەشیاندا گوتیان رازی نین.
بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی ئاماژەیشی کرد، یەکێتی و گۆڕان گرفتێکیان دروستکردووە کە پاکێجی سلێمانی و هەڵەبجەیان تێکەڵ بەیەک کردووە،  لەکاتێکدا ھەڵەبجە بەیاسا لەسلێمانی جیاکراوەتەوە، بەڵام ئەوان تازە تێکەڵی دەکەنەوە، بۆیە تاوەکو لەیەک جیا نەکرێنەوە ئەو گرفتە چارە ناکرێت.
(فازل بەشارەتی) ڕوونیشی کردەوە، ئێمە پۆستێکمان ناوێت نەتوانین خزمەتی خەڵکی ھەڵەبجەی پێبکەین، ئەوانیش داوایان کردووە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بەئێمە بدرێت و ئێمەش ئەو پۆستەمان قبوڵنیە و نامانەوێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار