٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نرخی بەنزین بووە ٧٠٠ دینار کە قەیرانە داراییەکە ڕەوییەوە، هەرزانتریش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری هەرزانکردنی نرخی بەنزینی دەرکرد؛ جێگری سەرۆکی لیژنەی 'سامانە سروشتیەکان'ـەکەی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کەینێ قەیرانە داراییەکەی ڕەوییەوە، ھەوڵ دەدەن هەرزانتریشی بکەن.
(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆکی لیژنەی 'سامانە سروشتییەکان'ـەکەی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری ژمارە ١٥٥ـی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نرخی بەنزین لە٩٠٠ـەکەی جارانەوە کرایە ٧٠٠ دینار؛ بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی دابێتەوە جێبەجێ دەکرێت.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، بەو قەیرانە داراییەوە، ٧٠٠ دینار نرخێکی گونجاوە؛ کەینێ ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا جێبەجێ بوو، یاخود کەنگێ ھەرێم بە خۆی قەیرانەکەی پێ چارە کرا، ھەوڵ دەدەین هەرزانتریشی بکەین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار