٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال داعش بڕستی لێ بڕاوە و، هەر خەریکی بەرگرییە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش بڕستیان لە بەر بڕاوە و، خەڵکی لاشەڕ ڕەشبگیر دەکەن و، دەیانهێننە شەڕ؛ هێزەكانی پێشمەرگە لە هێرشەكەی دوێنشەودا، زیانێكی زۆریان لە تیرۆریستانی داعش داوە و، کۆمەڵێکیشیان لێ کوشتوونە.

عەمید (هاشم سیتەیی) فەرماندەی لیوای ٨ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو تیرۆریستانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە گەڕەكی نەسر و قەلعە و ستی‌زەینەب؛ بەڵام پێشمەرگە بە سەعات و نیوێك ڕاویان نانەوە و، 15 تیرۆریستیان لێ کوشتن و، دوو ترۆمبێلی سەربازییشیان لەکەڵک خست."
سیتەیی گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش خۆیان لە بەرگریدانە و حاڵیان شڕە و، ورەیان نەماوە، هەر بۆ دڵدانەوەی خۆیان  هێرشێك دەهێنن و، ئەگین دەرەقەتی پێشمەرگە نایەن؛ لە كۆمەڵگا و گوندەكان، خەڵکەکە ڕەشبگیر دەکەن بە زۆر دەیانهێنن بۆ شەڕ؛ هەتا پەنجایان لێ دەهێنن، پەنجای تریان ڕادەکەنەوە."
(سیتەیی) ئاماژەی بەوەیش كرد، كەلوپەلە سەربازییەکانی داعش بێسەروبەر دیارن، لەلایەنی هاریكارییشەوە لە بارێكی خراپدان و، شڵەژاون.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار