سویسرا ١٠ملیۆن فرانکی بۆ هاوکاریی مرۆیی لە هەرێم تەرخان کردووە

هەولێر -KDP.info- ڕوودی ڤۆن پلانیا، جیگری بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بنکە سویسرییەکەی هاوکاریوپەرەپێدان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بایی ١٠ملیۆن فرانک هاوکاری مرۆیی دەنێرێ بۆ هەرێمی کوردستان؛ هەڵبەت سویسرا پاریش بایی ١٠ملیۆن فرانک هاوکاریی ناردبوو.
جێگری بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بنکەی هاوکاریوپەرەپێدان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان؛ پلانیا دەڵێ، حکوومەتی سویسرا وەک پار، بایی دەملیۆن فرانک هاوکاری دابین دەکات بۆ باروبووکردنی ئەو پرۆژانەی بە یارمەتیی یووئێن لە هەرێمی کوردستاندا دەیکەن.
هەڵبەت ستاییشی ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە لەگەڵ ئەوەی لە شەڕێکی قورسدایە لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا، چووە بە دەم ئاوارە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە و، جێوڕێ و خۆراکی بۆ دابین کردوونە.




