لە هەڵەبجە 250 بنەماڵە شەهید زەوییان پێ درا

هەڵەبجە -KDP.info- بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان و ئاوڕدانەوەیەکی باش لە ژیان و گوزەرانیان، بە ئامادەبونی وەزیری كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجەو كەسوكاری شەهیدان 250 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەش كرا.
(سەعدوون محەمەد ساڵح) بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە کاتی خۆیشی زەوی دراوە بە كەسوكاری شەهیدان و، ئێستایش بە ئامادەبونی وەزیری كاروباری شەهیدان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدان، هەر بە گوێرەی جاران، 250 پارچە زەوینی دیكەش بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەش کرا."
گوتیشی ئەو زەویانەی ئەمڕۆ دراوە بە كەسوكاری شەهیدان، سەرۆكایەتیی شارەوانی هەڵەبجە دیارییانی كردووە.
بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە، جەختیشی كردەوە کە وایان داناوە حەفتەی دابێتەوە ــ ڕەنگە پێنجشەممەکەی ــ کۆمەڵە زەوییەکی تریش بەسەر بنەماڵەی شەهیدانی سەنگەردا دابەش بكەن.
ئاسۆ عەلی




