ڕۆژی شەممە مووچەی ئاخر مانگی پار دەدرێت..٢٥٠ ملیار دینارەکە گەیشت

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەغدا ٢٥٠ملیار دینار لە هەقەکەی ھەرێمی کوردستانی ناردەوە؛ بڕیارە ڕۆژی شەممە مووچەی ئەو وەزارەتانە بدرێت کە هێشتا مووچەی ئاخر مانگی پاریان وەرنەگرتووە.
(ئەحمەد عەبدوڕەحمان) گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "٢٥٠ملیار دینارەکە لە بەغداوە گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە ڕۆژی شەممە دەست بکەین بە دانی مووچەی ئەو وەزارەتانەی کە هێشتا مووچەی مانگی ١٢ی پاریان وەرنەگرتووە؛ دیارە وەزارەتی کارەبا، کشتوکاڵ، خوێندنی باڵا و بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆ و، ئەوقاف و، شارەوانی و، ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ١٢یان وەرنەگرتووە."
بڵند ئیبراھیم




