٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موسڵیح زێباری: گوندی کوردان نەماوە ئازاد نەکرابێ.. ئەمڕۆ ٣٤ تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە شەڕڤانان بە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە سنووری ناوچەی گرێ سپی سێ گوند و چەند گردێکی ستراتیژییان ئازاد کردن و ٣٤ تیرۆریستی داعشیش کوژراون، هەروەها بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنییش دەستی بەسەردا گیرا.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید(موسڵیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ھەموو ئەو گوندانەی کوردان کە سەر بە کۆبانین ئازاد کراون، لەئێستایشدا شەڕ لە دەوروبەری 'گرێ سپی' و کارگەی ڕستن کە دەکەوێتە نزیک ناحیەی 'عەین عیسا' لە رۆژھەڵاتی کۆبانی بەردەوامە."

عەمید (موسڵیح زێباری) گوتیشی، لە چەند رۆژی رابردوودا گوندەکانی 'دار فیلت' و 'کونە ھەفتیار' و 'چەلەبی' و 'شوخۆر' و شیرایی' و چەند گردی دیکەی ستراتیژی ئازاد کراون کە سەر بە 'گرێ سپینە'."
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ گوندی 'یابیسە' و 'عەین عەروس' و 'تل خزر' بە دووریی ٥کم لە 'گرێ سپی' ئازاد کراون.

(زێباری) راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆ ٣٤ تیرۆریستی داعش کوژراون و، برێکی زۆری چەک و تەقەمەنییش کەوتووەتە دەست ھێزی پێشمەرگە و شەڕڤانانەوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار