ڕێگەکە خۆش کراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سایكس‌پیکۆ.. به‌ته‌مه‌نەکانی باكوور به گریانه‌وه باسی قاره‌مانیه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن

دهۆك -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌زگای سپیڕێس كه به‌شدار بووه له کۆڕی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی باشوور و باكووری كوردستان ئاماژه به ناوە پیرۆزایەتییەکەی ناوی پێشمه‌رگه ده‌كات له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا و، پێی وایه پێشمه‌رگه‌ی بۆته نیشانە‌ی به‌رخودان.
)موئه‌یه‌د ته‌یب) سه‌رۆكی ده‌زگای سپیڕێس بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "له‌و چه‌ند ڕۆژەدا، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی باشووری كوردستان له ئامه‌د به‌شداری کۆڕێكی ڕۆژنامه‌وانی بووین؛ دواتر چه‌ندین دیدار و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و خەڵکی باكووری كوردستاندا كرد و له كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه و نووسه‌رانی باكووری كوردستان جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بێت چونكه دوای كۆبانێ زه‌روورە كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت و، ده‌توانن له‌و سنورانه تێپه‌ڕن كه به ده‌ست بۆ كورد دروست كراوه، لای هه‌مووشمان ئاشكرایه به‌بێ هاوكاریی پێشمه‌رگه و هه‌موو كورد كۆبانێ ڕزگاری نه‌ده‌بوو؛ خه‌ڵكی باكووری كوردستان ده‌یانگوت پێشمه‌رگه هه‌ستی كوردایه‌تیی به‌هێزتر كرد؛ پێشمه‌رگه سنوره‌كانی سه‌ر كوردی سڕییه‌وه، ته‌نانه‌ت پیرەکانی باكووری كوردستان به گریانه‌وه باسی پێشمه‌رگه و قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
(ته‌یب) گوتیشی: "ئێستا له باكووری كوردستان باسی قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه بووەته گەرمەده‌نگوباسی ناو خه‌ڵک، له‌سه‌ر ئاستی سیاسییشدا، پێشمه‌رگه سەنگی کوردی گران كرده‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هاتبا و شارێكی كوردستان بیگرایه و كۆبانێ بكه‌وتایه. گوتاری سیاسی به‌م شێوه نه‌ده‌بوو؛ پێشمه‌رگه وره‌یه‌كی گه‌وره‌یشی به گوتاری سیاسیی كورد دا".
سه‌رۆكی ده‌زگای سپیڕێس باسی له‌وه‌ش كە زەمینە خۆش و لەبارە بۆ نه‌مانی سنووری سایكس‌پیکۆ له هزری هه‌ر تاكێكی كورددا، چونكه چارەنووسی كورد بووه به یه‌ك؛ ئه‌ویش بە شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی دڕه‌نده، كه ده‌یه‌وێت كورد له‌ناو ببات. ئه‌وه‌شی له قسه‌ی باكووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌سمان كه‌وت، ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه بووەته هێمای به‌گری له خاكی كوردستان.




