له پارەوە هەزار داعش زیاتریش له بەری مه‌خمووردا كوژراون

مه‌خموور-KDP.info- جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ ــ مه‌خموور ڕایده‌گه‌ینێت، له مانگی ئابی پارەوە تا ئێستا زیاتر له هه‌زار تیرۆریستی داعش لە شەڕی پێشمەرگەدا كوژراون و، لاشه‌یه‌كی یه‌كجار زۆریشیان لێ کەوتووەتە دەست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؛ تیرۆریستان منداڵی دوانزە سێنزە ساڵانیشیان به زۆر هێناوە بۆ شه‌ڕ .
(د. ئاراس حه‌سۆ میرخان) جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له مانگی ئابی پاره‌وه له‌وەتی داعش پەلاماری پێشمه‌رگه‌ی داوە، زیاتر له هه‌زار تیرۆرستی داعش كوژراون؛ چەندیش لە بۆردووماندا تێدا چوونە، ئەوە هیچ. لاشەی پێنجسه‌د تیرۆریستی داعش‌یش کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە."
)د. ئاراس) گوتیشی: "تا دێ، تیرۆرستانی داعش حاڵیان شڕتر دەبێ، به تایبه‌ت پاش ئەوەی لەو دوو هێرشه‌دا شکان کە پەلاماری گوندی سوڵتان‌عه‌بدوڵا و، گردمامزیان دابوو؛ لەو شەڕەدا ٢٠٠ تیرۆریستیان لێ کوژرا و، 100 لاشه‌یان لێ بەجێ ما؛ تەنانەت منداڵی دوانزە سێنزە ساڵانیشیان هێنابوو بۆ شەڕ!"
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور گوتیشی: "لەم میحورەدا تیرۆرستانی داعش دۆش داماون و، زۆر لاواز بوونە له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانماندا."
نه‌شوان به‌رزنجی




