عەمید سەرحەد: شۆفێری تایبەتی عێززەت دوریمان دەستگیر کرد

کەرکووک-KDP.info- عەمید (سەرحەد قادر)بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە زانیارییھەواڵگری، شۆفێری تایبەتی (عێززەت دوری)ـیان دەستگیر کرد.
عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانراگەیاند، شۆفێرەکەی خەڵکی تکریتە و لە دەستگای ئەمنی تایبەتی پێشووی ڕژێمی بەعسکاری کردووە، پێش
دەستگیرکردنیشی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی نەقشەبەندی کاری کردووە.گوتیشی،"شۆفێرەکەی (عێززەت دوری) شەوی ڕابردوو هاتووەتە کەرکووک و لەلایەن ئێمە و ئاسایشەوە
دەستگیر کرا."
ئەمیر بابان




