٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەکە کاول کراوە.. ھیچ پلانێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی جەلەولا نییە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی لە جەلەولا دەڵێت، وا ئاوارەکانی سەعدیە دەگەڕێنەوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە، بەڵام جارێ ھیچ پلانێک نییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی جەلەولا.


(کامەران محەمەد) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "نزیکەی ٢٠٠ خێزانی خەڵکی سەعدیە گەڕاونەتەوە سەر ماڵی خۆیان و، وا باقییەکەیشیان دەگەڕێنەوە. جارێ هەر ئەو خێزانانە دەگەڕێنەوە کە ئاوارەی سنووری خانەقین بوونە."
(کامەران محەمەد) دەربارەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی جەلەولایش  گوتی: "جارێ ھیچ دیار نییە و ھیچ ئامادەکاریەکیشی بۆ نەکراوە، چونکە شارەکە کاول کراوە؛ نە ڕێگاوبان ماوە نە فەرمانگە؛ بێجگە لەوە، ئاو و کارەبایش نییە؛ با شارەکە ئاوەدان بکرێتەوە، ئینجا."
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتیشی: "بواری ئەمنییەکەیش کێشەیە، ئاخر ئەگەر ئاوارەکان بگەڕێنەوە، عەرەبە سوننە دەسکیسەکانی داعشیش دەگەڕێنەوە و، ئاسایشی شارەکە تێک دەدەن."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار