کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و پێنج لایەنە سەرەکییەکە دەستی پێ‌کرد.. بە گرینگ ناو دەبرێ

پیرمام-KDP.info- وەک چاوەڕوان دەکرا کەمێک لەمەوبەری ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پیرمام، کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی پێنج حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستاندا دەستی پێ کرد و لایەنەکانیش کۆبوونەوەکە به گرنگ ده‌زانن.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی حکوومەتیش بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی)، ئامادەیە کە، بۆ تاوتووکردنی رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوکات پرسی بوودجە و ڕێککەوتنی نێوانیانە.
(ئه‌حمه‌د كانی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و عێراقییه‌كانی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه له خه‌می ئه‌وه‌دا بووه كه هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان كۆ بكاته‌وه؛ دیاره خۆیشی باشتر له دۆخی ئێستای عێراق و كوردستان ده‌زانێت، ئاخر هه‌ندێك په‌یامی سیاسی هه‌یه پێویستی به ده‌ستی گشت هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه؛ هه‌روه‌كچۆن بارزانی كۆكردنه‌وه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژئاوای به گرنگ زانی، ئا وایش به گرنگی ده‌زانێت له‌م دۆخه‌ی كوردستان سه‌رجه‌م هێزه كوردستانییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن؛ بارودۆخی عێراقیش زۆر ئاڵۆزه و، دۆخی ناوچه‌كەیش ناجێگیره؛ له كوردستانیشدا قه‌یرانی دارایی هه‌یه، هێشتا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه، جا بۆیە پێویستە هێزه سیاسییه‌كان کۆ ببنەوە".
)كانی) گوتیشی: "كۆبوونه‌وه لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌م دۆخه‌دا زۆر گرنگه، به تایبه‌تی بڕیاره سه‌رۆكی پێنج حزبه سیاسییه‌كه‌ی كوردستانیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا به‌شدار ببن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش به‌شدار نه‌بن، كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حزبانه له‌وێ ده‌بن".
(فه‌رهاد مه‌لاساڵح) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر گرنگه و، ئێمه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه ده‌بێت ئه‌و كۆبوونه‌وهیە بكرێت، چونكه دۆخی كوردستان وا ده‌خوازێت دیسان هێزه سیاسییه‌كان كۆ ببنه‌وه؛ هیواداریشین هەموو پێشنیار و بۆچوون و په‌یامێک له‌و كۆبوونه‌وهدا بخرێته به‌ر باس".
دەربارەی ناوه‌ركی كۆبوونه‌وه‌کەیش (مه‌لاساڵح) گوتی: "سەرەباسەکە تایبه‌ت ده‌بێت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و، شه‌ڕی داعش و، بارودۆخی ناوخۆی كوردستان."
(كه‌مال حه‌سه‌ن) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیە بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین و، به گرنگی ده‌زانین بۆ دۆخی ئێستای كوردستان و عێراق؛ چونكه هه‌رێمی كوردستان کەوتووەتە ناو ململانێیەکی گه‌وره، بە تایبه‌تی شه‌ڕی داعش و، گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و، پرسی ناوخۆی كوردستان؛ هه‌ركاتێكیش كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تیی هێزه سیاسییه‌كاندا ده‌كرێت، هەتا ئاستی خواره‌وه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، تا دەگاتە ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كانیش؛ کەواتە لێکگه‌یشتن دروست ده‌بێت."




