٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرسێ کانتۆنەکەی ڕۆژئاوا دەبنە یەک بەڕێوەبەرایەتی

سەرچاوە: KDP.info

قامیشلۆ-KDP.info-  گوتەبێژی پارتیی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت، لەمڕۆوە لیژنەی گۆڕینی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆڕینی بە بەرێوەبەردنی ڕۆژئاوا دەستبەکار دەبێ، هەڵبەت لیژنەکە پێوەست بە سوپایش کار دەکات.


گوتەبێژی پارتیی دیموکراتی کوردستان سووریا (نووری بریمۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لێڤەگەڕی سیاسی دروست بووە کە لە ٣٦ ئەندام پێک ھاتووە و، ئێستا دوو لیژنە دروست کراون کە ھەر کامێکیان و، نۆ ئەندامی هەیە بۆ ئەوەی بەڕێوبەرایەتی ڕۆژئاوا و سوپا دروست بکرێت کە ئەمانەیش وەکو لێڤەگەی سیاسی ٤٠% بۆ تەڤدەم و، ٤٠% بۆ ئەنەکەسە و، ٢٠% بۆ سەربەخۆکان دەبێت.

(نووری بریمۆ) گوتیشی، ڕێککەوتننامەکەی دھۆک بە خاوی جێبەجێ دەکرێت و، پێویستە پەلەی لێ بکرێت، چونکە دوژمنانی کورد هەموویان هوروژومیان هێناوە بۆمان و، چاوەڕوانی ڕێککەوتنی ئێمە ناکەن و، دەبێ پەلە بکەین.


گوتەبێژی پارتیی دیموکراتی کوردستان سووریا ڕوونیشی کردەوە، ئێمە ئەم جارە زۆر شێلگیرین لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، بەڵام تەڤدەم تاوەکو ئێستا لە ڕەشبگیر (؛ بە زۆر سەربازیپێکردن) و ھەڵبژاردن بەردەوامە، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی دھۆک پێویستە لەمەودوا کانتۆنەکان نەمینێن و، ھەرسێ کانتۆنەکەی ڕۆژئاوا بکرێنە بەڕێوبەرایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان و سوپایش ڕێک بخرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، لەمڕۆوە ھەردوو لیژنە دەستبەکار دەبن بۆ ئەوەی دوو خاڵەکەی دیکە جێبەجێ بکرێن، کە خۆی لە بەڕێوبەرایەتیی ڕۆژئاوا و دامەزراندنی سوپادا دەبینێتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار