داعش لە "گوبەیبە" و" ڕوبەیزە"ـدا کرانە ئامانج و گورزی توندیان بەرکەوت

کەرکووک-KDP.info- لە ئاکامی هێرشی یەکەی چەکە قورسەکانی پێشمەرگە و فڕۆکەی هاوپەیماناندا چەندان ئۆتۆمبێل و بلدۆزێری داعش تێک شکان و ژمارەیەکیش لە تیرۆریستانی داعش لە ناویاندا سووتان.
سەرچاوەیەک لە میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک – دوبز بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "ئەم ئێوارەیە 25/2/2014، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە تۆپ و هاوەن و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ڕێی ئاسمانەهێرشەکانیانەوە سەنگەر و مۆڵگەکانی داعشیان لەنێوان "گوبەیبە" و" ڕوبەیزە" کردنە ئامانج و لە ئاکامدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و بلدۆزێر تێک شکێنران و ئەو تیرۆریستانەیشی کە لە نێویاندا بوون سووتان و بوون بە خەڵووز."




