٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوندێکی دیکەی کەنار فورات لە داعش پاک کرایەوە..فرات دەکەینە پەرژینی دەڤەرەکە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێ، لە کەنار ئاوی فوراتدا گوندێکی دیکەمان لە داعش پاک کردەوە و، دەمانەوێ ئاخر گوندی ئەو سنوورە بگرینەوە، بۆ ئەوەی ئەم بەری فرات بە یەکجاری پاک بکەینەوە و، فرات ببێتە پەرژینی دەڤەرەکە.

نەقیب (ڕزگار بەھرام) لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێشمەرگە و شەڕڤانان گوندی بەیادی و چەند ئاوەدانییەکی دیکەیان لە گوێی فرات لە ڕۆژئاوای کۆبانی ئازاد کرد؛ شەڕەکە هێشتا بەردەوامە."
نەقیب (ڕزگار بەھرام) گوتیشی، لەو شەڕەی ئەمڕۆدا، کۆمەڵە تیرۆریستێکی داعش کوژران، بەڵام نازانین چەندن، ئاخر داعش لاشەکانی بردووەتەوە.

ئەو فەرماندەیە ئەوەشی خستە ڕوو، گوندەکانی ناوچەی تەل‌ئەبیەز نزیکە بیست گوندێک دەبن؛ ئەگەرچی عارەبنشینن، بەڵام دەمانەوێت هەر بیستەکەیان بگرینەوە، هەتا ئەم‌بەری فرات، داعشی لێ نەمێنێت و ئاوی فورات بکەینە پەرژینی خۆمان؛ هەڵبەت گرتنی ئەو گوندانە ھەندێک ئەستەمە و، ئاخر عارەبن و، داعش لەوێ بەرگرییەکی باش دەکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار