٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی پەرلەمان سەردانی ناوچە ئازاد كراوەكانی ماددەی 140 و چیای شنگال دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرــKDP.infoــ   ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەینێت، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی پەرلەمان (جەعفەر ئیمینكی) سەردانی ناوچە ئازادكراوەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چیای شنگال دەكەن و، پاشان ڕاپۆرتێك پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكەن.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كاروباری كۆمەلایەتی و منداڵ وخێزان (فەیرۆز تەها ئاكرەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئێمە وەكو شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی پەرلەمان (جەعفەر ئیمینكی) چووینە سەردانی ناوچە ئازادكراوەكانی زوممار و وانكێ و، چەند شوێنێکی دی؛ پاشانیش سەردانی شنگال و چیای شنگال دەكەین بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئەو ناوچانە ببینین و، دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكانمان بكەین."

(فەیرۆزئاكرەیی) گوتیشی: "سەردانەكەمان دوو ڕۆژ دەخایەنێت؛ پاشان ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەین و دەیدەینە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی.شاندەکە پێنج شەش لیژنەی پەرلەمانی تێدا دەبن؛ لیژنەی ناوخۆ و كاروباری كۆمەڵایەتی و كاروباری پێشمەرگە و داكۆكی لە مافی ئافرەتان و ماددەی 140."


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد: "ئەمرۆ چەند شوێنێكمان بینی؛ دنیا کڕ بوو، هێزەكانی پێشمەرگە بە ورەیەكی بەرزەوە ناوچەکە دەپارێزن؛ جا داوا دەكەم با خەلكی ئەو ناوچانە گشتیان بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان، مادامەکینێ ڕەوشەکە ئەوەندە ئارامە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار