٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەگەر بەغدا مووچەی پێشمەرگە نەدات، پەرلەمان لێی بێدەنگ نابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ئەگەر لەم مانگەوە بەغدا مووچەی ھێزی پێشمەرگە نەدات، ھەڵوێستێکی توند وەردەگرین و، داوا دەکەین ھێزی پێشمەرگە ھاوکاریی سوپای عێراق نەکات.

(شاخەوان عەبدوڵڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەگەر ئەم مانگە حکوومەتی عێراق مووچەی پێشمەرگە ڕەوانە نەکات ھەڵوێستی توند بەرانبەر حکوومەتی عێراق و، وەزارەتی بەرگری وەردەگرین و، داوا دەکەین پێشمەرگە بە ھیچ شێوەیەک ھاوکاریی سوپای عێراق نەکات و، باڵیۆزخانەی وڵاتانیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە و، لە ڕێگەی پەرلەمان نووسراوێکیش ئاراستەی حکوومەت دەکەین."
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی، پێویستە جگە لە بەشەبووودجە ١٧%ـەکەی ھەرێمی کوردستان مووچەی پێشمەرگە دابین بکرێت؛ ئاخر ئەوە ھیچ پەیوەندییەکی بە بەشی ھەرێمی کوردستانەوە نییە.
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایشیگەیاند: "وەزارەتی بەرگری باس لەوە دەکات هێشیا بەشەبوودجەی ئەوان نەدراوە بۆ ئەوەی بەشی پێشمەرگە بدەن، پێشمەرگە وەک سوپای عێراقە نەک حەشدی‌شەعبی؛ حەشدی‌شەعبی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانە و، ئەوان پارەیان بۆ دابین دەکەن."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار