فازڵ نەبی: بەیانی 250ملیار دینار دەگاتە هەرێم

هەولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، 250ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و بەیانی بە فڕۆكە دەگاتە هەرێم.
(فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتیی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "250ملیار دینارەكەی هەرێم ئامادەیە؛ دوێشەو لەگەڵ بانكی ناوەندیدا قسەم كردووە، گوتیان پارەكە ئامادەیە و، ڕەوانە هەرێمی كوردستانی دەكەن؛ بە پێی زانیاری بەیانی فڕۆكە ئامادە دەبێت و، پارەکە دەهێنێت بۆ هەرێمی كوردستان."
گوتیشی: "بۆ ئەوەی پارەی زیاتر ڕەوانەی هەرێم بكرێت، لیژنەیەك لە ئەندامانی كورد پێك دەهێنرێت و، لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا گفتوگۆ دەكەن، ئێمەیش هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی جگە لەو بڕە پارەیە، پارەی تریش ڕەوانەی هەرێم بكەینەوە."
ڕابین شێروانی




