٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە 12 گوندی دیكەی لە سنووری باشوور و ڕۆژئاوا ئازاد كرد؛ لەو شەڕەدا سی تیرۆریست تێدا چوون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، لە پێرێوە هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە 12 گوندی دیکەی دەڤەری شنگال ئازاد بكەن كە دەكەونە بەینی باشوور و ڕۆژئاوا؛ گورزێكی كوشندەیشیان لە تیرۆریستان وەشاندووە و، زیاتر لە 30 تیرۆرستیان لێ کوشتوونە و، بە دەیانی دیكەیشیان لێ بریندار بكەن.

(قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە پێرێوە هێزەكانی پێشمەرگە لە دەوروبەری شنگال و، ئەو گوندانەی دەكەونە سەر سنوور، داعش ڕاو دەنێن و، توانیویانە 12 گوند لە سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باشوور ئازاد بكەن؛ ئازادكردنی گوندەكانی دیكەیش بەردەوامە."
گوتیشی: "ئیدی تا ڕادەیەكی زۆر ڕیگەی چەكدارانی داعش گیراوە و ناتوانن لەو شوێنانەوە هاتوچۆ بكەن، بە تایبەتی ڕێگەی ڕۆژئاوا و باشوور لە داعش پچڕاوە."
(قاسم شەشۆ) ئاشكرایشی كرد، هێزەكانی پێشمەرگە ئەوە دوو ڕۆژە بێ‌زیان بوونە، بەڵام بە پێی زانیارییەكان تا ئێستا 30 چەكداری داعش كوژراون و، بە دەیانی دیكەیشیان لێ بریندار بوونە و، زیانێكی زۆریشیان کردووە.
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار